تعديل

الثلاثاء، 7 يوليو 2015

مه‌ته‌له‌كانی شیعه‌




زنجیره‌ (1) (رێگای خودا ) ( طریق الله ) (allah way ) (مه‌ته‌له‌كانی شیعه‌) ئاماده‌كردنی : باوكی هاوڕێ خودای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: ((قُلْ إِنْ كُنْتُمْ تُحِبُّونَ اللَّهَ فَاتَّبِعُونِي يُحْبِبْكُمُ اللَّهُ (( له‌ بلاوكراوه‌كانی مالپه‌ری : كوردستان پرۆ . www.Kurdistan-pro.com ره‌مه‌زانی / 2015 بسم الله الرحمن الرحیم الحمد لله‌ رب العالمین والصلاة والسلام علی محمد وعلی اله واصحابه اجمعین اما بعد: به‌ پشتیوانی خودا باس له‌ هه‌ندێك له‌ بیروباوه‌ری شیعه‌ی دوانزه‌ ئیمامی ده‌كه‌م. بیرو باوه‌ری شیعه‌ی دوانزه‌ ئیمامی . ئه‌م كۆمه‌ڵه‌ به‌ شیعه‌ی دوانزه‌ ئیمامی ناسراون ئه‌م ناوه‌ش ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ دوانزه‌ ئیمامه‌كه‌یان. كه‌ له‌ په‌رتوكی (الكافی) دا ناویان هاتوه‌ كه‌ ئه‌مانه‌ن : 1- علی كوری ابی طالب . ( 23 ق – 40 )هــــ 2- حه‌سه‌نی كوری علی (الزكی ) (2 -50 ) هــــ 3- حوسه‌ینی كوری علی (سید الشهداء) (3- 61) هــــ 4- علی كوری حوسه‌ین ( زین العابدین) (38 -95) هــــ 5- محمدی كوری علی (الباقر ) (57 -114) هــــ 6- جه عفه‌ری كوری محمد ( الصادق) ( 83 -148) هــــ 7- موسای كوری جه‌عفه‌ر (الكاضم ) (128 – 183 ) هــــ 8- علی كوری موسی (الرضا ) (148 - 203) هــــ 9- محمدی كوری علی (الجواد) (195 - 203) هــــ 10- علی كوری محمد (الهادی) (112 -254 ) هــــ 11- حوسه‌ینی كوری علی (العسكری ) (232- 260) هــــ 12- محمدی كوری حوسه‌ین (المهدی ) 256 هــــ شیعه‌ی ئیمامی بیروباوه‌ریان وایه‌ كه‌ ئیمامه‌تی وه‌ك پێغه‌مبه‌رایه‌تی‌ ده‌بێت به‌ (ده‌ق - نص) بێت له‌ لایه‌ن خودای گه‌وره‌وه‌ له‌سه‌ر زاری پێغه‌مبه‌ركه‌ی یان یه‌كێك له‌ ئیمامه‌كان . پله‌و پایه‌ی ئیمامه‌تی له‌لای شیعه‌ . ئیمامه‌تی له‌لای شیعه یه‌كێكه‌ له‌ بنچینه‌كانی (دین - ئاین) كۆله‌گه‌یه‌كه‌ له‌ كۆله‌گه‌كانی وه‌ حوكمی ئه‌وانه‌ ده‌ده‌ن به‌ كوفر كه‌ باوه‌ریان به‌ دوانزه‌ ئیمامه‌كه نیه‌ . له‌ په‌رتوكی كافی كه‌ خاوه‌نه‌كی كوله‌ینیه‌ ده‌گێرێته‌وه‌ له‌ جعفری راستگۆ ده‌لێت بنی الاسلام علی خمس الصلاه‌ والزكات ....... والولایة . وه‌ له‌ ریوایه‌تێكی تردا هاتوه‌ : بنی الاسلام علی خمس الصلاه‌ والزكات ....... والولایة " ایهما افضل الولایة . (الكافی) وتی كامه‌یان باشتره‌ وتی الولایه‌. تكفیر كردنی ئه‌وانه‌ی بروایان به‌ دوانزه‌ ئیمام نه‌بێت. شیعه‌ی ئیمامی ده‌لێن ئه‌وه‌ ی ئینكاری دوانزه‌ ئیمام بكات یان یه‌كێك له‌ و دوانزه‌ یه‌ ئه‌وا كافره‌ و هه‌تا هه‌تا شوێنی ناو ئاگری دۆزه‌خه‌ له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی ئیمامه‌تی وه‌ك پێغه‌مبه‌رایه‌تیه‌ ئه‌وه‌ی ئینكاری ئیمامه‌تی بكات ئه‌وه‌ ئینكاری پیێغه‌مبه‌ری كردوه‌ . ئه‌مه‌ش له‌ په‌رتوكی (بحار الانوار و مصباح الفقاهه‌ ) دا هاتوه‌ به‌ڵگه‌شیان ئه‌و حه‌دیسه‌یه‌ كه‌ (القمی) ده‌گرێته‌وه‌ ده‌لێن پیێغه‌مبه‌ر ده‌لێت : دوانزه‌ ئیمام دێت له‌ دوام یه‌كه‌میان (علی كوری ابی طالبه‌ )........ ئه‌وه‌ی یه‌كێك له‌و ئیمامانه‌ ئینكاری بكات وه‌ك ئه‌وه‌ وایه‌ ئینكاری منی كردبێت . له‌ په‌رتوكی رساله‌ الاعتقاد. وه‌ له‌ په‌رتوكی (المحاسن ) دا هاتوه‌ ده‌گێرنه‌وه‌ له‌ پیێغه‌مبه‌ر (ئه‌گه‌ر ئیمامی علی رقی له‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ سه‌ر زه‌وی بێت ئه‌وا خودا سزایان ده‌دات ده‌یان خاته‌ ناو ئاگروه‌ ) معصومی ئیمامه‌كان شیعه‌ بیرو باوه‌ریان وایه‌ كه‌ هه‌مو ئیمامه‌كان معصومن له‌ گوناهه‌ و له‌بیرچوونه‌و له‌ گه‌رو بچوكیان . هه‌ر وه‌كو له‌ په‌رتوكی (اكمال الدین ) دا هاتوه‌ . له‌ ئیمامی عباس وه‌ ده‌لیت پیێغه‌مبه‌ر وتی (انا وعلی والحسن والحسین و تسعه‌ من ولد حسین معصمون ) وه‌ له‌ م په‌رتوكانه‌ ئه‌م حدیسه‌ پشت راست كراوه‌ته‌وه‌ : ( عقائد الامامیه‌ الاثنی عشریه‌ -للزنجانی " بحار الانوار - شرح نهج البلاغه‌ - منار الهدی ) زیاده‌ رۆیی شیعه‌ی دوانزه‌ ئیمامی له‌ ئیمامه‌كانی خۆیان شیعه‌ گه‌لێك زۆر زیاده‌ رۆییان كردوه‌ له‌ ئیمامه‌كانی خۆیان ئه‌وه‌نده‌ بلندیان كردوه‌ هه‌تاكو پله‌و پایه‌ی پیێغه‌مبه رایه‌تی . به‌وه‌ش نه‌وستاون به‌لكو هه‌ندێك صفاتیان به‌ ئیمامه‌كانی خۆیان داوه‌ كه‌ ئه‌م صفاتانه‌ تایبه‌تی خودان وه‌ك : زانینی زاستی په‌نهانی علم الغیب "ئه‌وان هیچ شتێكیان لێ ون نایێت " وه‌ئه‌وان ده‌زانن كێ ده‌چێته‌ ناو به‌هه‌شت وه‌كێش ده‌چێته‌ ناو ئاگروه‌ " وه‌ ئه‌وانه‌ی كه‌ بون وه‌ ئه‌وانه‌ی كه‌ ده‌بن هه‌تاكو رۆژی دوایی ئه‌وان ده‌توانن مردوو زیندوو بكه‌نه‌وه‌ . له‌ په‌رتوكی (اصول الكافی ) 255 دا هاتوه‌ . كوله‌ینی گێرراویه‌تیه‌و له‌ جه‌عفه‌ری راستگۆ: من زانسی په‌نهان ده‌زانم ئه‌وه‌ی له‌ ئاسمان و له‌ زه‌ویادا هه‌یه‌ . كوله‌ینی ده‌گیریته‌وه‌ له‌ باوكی بصیر ئه‌ویش له‌ جعفری راستگۆ:وتیه‌ جه‌عفه‌ر ئایا ئێوه‌ ده‌توانن مردوو زیندوو بكه‌نه‌وه‌ وه‌ كۆره‌ چاك بكه‌نه‌وه‌ وتی به‌ڵێ به‌ پشتیوانی خودا. وه‌ ده‌ڵێن (ان الله خلقنا من نور عظمته ) ئیمامه‌كان باشترن له‌ پیێغه‌مبه‌ران و ملائكه‌تان!!!!!؟ حدیسه‌كه‌ دورو درێژه‌ ...... فقال ادم: یا رب من هولاء ؟ فقال عزو جل من ذریتك وهم خیر منك !!؟؟ ومن جمیع خلقی ولولاهم ما خلقتك ولا الجنه‌ والنار ولا السماء ... بحار الانوار ئیمامه‌كان وه‌حیان بۆدێت !!!!؟؟؟ فقال القمی اعتقادنا فی الاخبار الصحیحه‌ عن الائمه‌ نها موافقه‌ للكتاب الله متفقه‌ المعانی " غیر مختلفه‌ " لانها ماخوذة من طرق الوحی عن الله سبحانه . رساله‌ الاعتقاد كه‌واته‌ ئه‌وان وه‌حیان بۆ دێت له‌ لای خودای گه‌وره‌وه‌ یه‌عنی پله‌و پایه‌ی پێغه‌مبه‌رایه‌تیان هه‌یه‌. په‌یامی پیێغه‌مبه‌ر ته‌واو نابێت ته‌نها به‌ علم و زانستی ئیمامه‌كان نه‌بێت!!!!! شیعه‌ بیرو باوه‌ریان وایه‌ كه‌ ئیسلام ته‌واو نابێت ته‌نها به‌ په‌یامی پیێغه‌مبه‌ر وه‌ په‌یامی پیێغه‌مبه‌ر ته‌واو نابێت ته‌نها به‌ زانسی ئیمامه‌كان نه‌بیت . (شعائر الحسینیه‌) ئیمامی علی وه‌ك خودا وایه‌ و صفاتی خودایی هه‌یه‌ !!! زیاده‌ رۆیی شیعه‌ به‌وه‌ نه‌وه‌ستا كه‌ پله‌و پایه‌ی ئیمامه‌كان به‌رز بكاته‌وه‌ بۆ ریزی پیێغه‌مبه‌رانه‌وه‌ به‌لكو پله‌و پایه‌یان به‌رز تر كراوه‌ بۆ پله‌و پایه‌ی خودایی . هه‌روه‌كو ده‌ڵێن ئیمامی علی رزق ده‌رو دروست كه‌رو وه‌ ده‌مرینی و ده‌ژیینێ. (بحار الانوار) (مشارق الانوار) سه‌ردان كردنی قه‌بری حسین باشتره‌ له‌ حه‌ج و عومره‌و جیهاد كردن له‌ پیناوی خودا له‌م په‌رتكوكانه هاتوه‌ ( التهذیب - وسائل الشیعه‌ - مستدرك الوسائل - كامل الزیارات - بحار الانوار) وه‌ ده‌لێن وه‌ك زیاره‌تی خودا وایه‌ ( كمن زار الله فی عرشه‌ ) فضل زیاره‌ حسین وه‌ ده‌لێن خودا به‌ خۆی قسه‌ له‌گه‌ل سه‌ردانكارنی قه‌بری حسین ده‌كات وه‌ ده‌لێن كه‌ربلا باشتر له‌ مه‌ككه‌و به‌رده‌ ره‌شكه‌ی ناو مه‌ككه‌ی . بحار الانوار وسائل الشیعه‌ . تكفیر كردنی هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) شیعه‌ بیروباوه‌ریان وایه‌ كه‌ له‌ دوای پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) به‌ ده‌ق (نص) ‌ خه‌لیفه‌ی راسته‌قینه‌ علی كوری ابی طالبه‌ نه‌ك ابو بكر و عمر و عثمان . وه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش هه‌مویان هه‌مو هاوه‌ڵان تكفیر ده‌كه‌ن جگه‌ له‌ سێ جوار هاوه‌ڵ نه‌بێت . ئه‌مه‌ش له‌ په‌رتوكی (اصول الكافی ) دا هاتوه‌ . (كا ن الناس اهل الرده‌ بعد النبی الا ثلاثه‌ فقط . وتیان ئه‌و سێیه‌ كێن وتی المقداد بن الاسود –و ابو ذری الغفاری - وه‌ سلمان الفارسی ) . ئیمامی عمر به‌ ئازارترین شێوه‌ ئازار ده‌درێت . فه‌رموده‌یه‌ك هه‌یه‌ كه‌ زۆر دورو دریژه‌ . .... فقال علی : یا سلمان هذا عمر بن الخطاب . وهذه‌ حاله .....فأقول لهم ضاعفوا عذابه . فیضاعف علیه العذاب الی یوم القیامه‌ (بحار الانوار ) (الانوار النعمانیه‌) . یه‌عنی ئیمامی علی رقی له‌ عمری كوری خه‌طابه‌. كه‌ ئه‌وه‌ش له‌ ئیمامی علی زۆر زۆر دوره‌ خۆ ئه‌وه‌ش دیاره‌ درۆو بهتانه‌ به‌ ئیمامی علی ده‌كه‌ن ئاهنگ گێران له‌ رۆژی شه‌هید كردنی ئیمامی عمر . ئه‌وه‌نده‌ رقیان له‌ ئیمامی عمره‌ له‌و رۆژه‌دا ئاهنگ ده‌گێرن و وه‌ دیكه‌نه‌ جه‌ژن له‌ و رۆژه‌دا وه‌ ناویان لێ ناوه‌ (باب الشجاع الدین ) ئه‌وه‌ش مه‌به‌ستیان (ابا لؤلؤ المجوس) كه‌ قه‌بره‌كه‌ی له‌ شاری كاشانه‌ و له‌سه‌ر قه‌بره‌كه‌ی نوسیویانه‌ (مردن بۆ ابوبكر مردن بۆ عمر مردن بۆ عثمان ) . جۆێندانی شیعه‌ و تكفیر كردنی خێزانه‌كانی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) . ته‌نها به‌وه‌نده‌ رانه‌وه‌ستان كه‌ جوێن به‌ هاوه‌ڵان بده‌ن به‌لكو جوێن و تكفیر گه‌یشته‌ هاوسه‌ره‌كانی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) یش .له‌سه‌ روی هه‌موشیان ام المۆمنین (عائشه‌ی كچی ئیمامی ابو بكر) وصول الاخبار دا هاتوه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ئاماژه‌ی به‌ مالی (عائیشه‌ ) كردوه‌ و تویتی (رأس الكفر من هنا ) وه‌ له‌ دوعاكانی خۆیان و له‌پاش هه‌مو نوێژێك دوعا و جوێن له‌ دایكی ئیمان داران و هاوه‌لان ده‌ده‌ن . شیعه‌ و گۆڕینی (تحریف) قورئان له‌ گرنگترین ئه‌و جیاوازیانه‌ی كه‌ له‌نێوان شیعه‌و سوننه‌دا هه‌یه‌ بابه‌تی گۆرینی قورئانه ‌ سوننه‌ بیروباوه‌ریان وایه‌ كه‌ قورئان هیچ هه‌ڵه‌و كه‌مو كوری تێدا نیه‌ و وه‌ خوداش ده‌ی پارێزێت هه‌ر وه‌كو خودا ده‌فه‌رموێت (إِنَّا نَحْنُ نَزَّلْنَا الذِّكْرَ وَإِنَّا لَهُ لَحَافِظُونَ (9)) به‌ڵام شیعه‌ بیرو باوه‌ریان وایه‌ ئه‌م قورئانه‌ نوقسانه‌ و ئیمامی ابوبكرو عمر و عثمان نه‌یان نوسیته‌وه‌ و لایان داوه‌ وه‌ ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه‌ لایانداوه‌ باسی دو بابه‌ت ده‌كات یه‌كه‌میان : گه‌وره‌یی اهل و بیت به‌تایبه‌ت ئیمامی علی. دوه‌میان : ئابرو چونی كۆچه‌ران وه‌ پشتیوانان . به‌راستی شه‌یخه‌كه‌یان كه‌ ناوی المفیده‌ هێناویه‌تی كه‌ كۆ ده‌نگی شیعه‌ی له‌سه‌ره‌ به‌ گۆرینی قورئان !!! هه‌روه‌ كو له‌ په‌رتوكی (اوائل المقالات) دا هاتوه‌ . له‌ په‌رتوكی (الكافی)دا هاتوه‌ (ان القران الذی جاء به‌ جبریل علیه السلام الی محمد سبعه‌ عشر ألف ایة) پیی ده‌ڵێن (مصحف الفاطمه‌ ) له‌ (الكافی) دا هاتوه‌ له‌ سوره‌تی البینه‌ دا ناوی حه‌فتا پیاو له‌ قریش به‌ ناوه‌كانیانه‌وه‌ وه‌ ناوی باوكیانه‌وه‌ش . نمونه‌یه‌كی تر كه‌ ابی بصیر ده‌گێرێته‌وه‌ (وَمَنْ يُطِعِ اللَّهَ وَرَسُولَهُ فی ولایه‌ علی ولایه‌ الائمه‌ من بعده‌ فَقَدْ فَازَ فَوْزًا عَظِيمًا) ئه‌وه‌ش تحریف كردنه‌ . ئایه‌تیك له‌ ئایه‌ته‌كانی شیعه‌ (بِئْسَمَا اشْتَرَوْا بِهِ أَنْفُسَهُمْ أَنْ يَكْفُرُوا بِمَا أَنْزَلَ اللَّهُ في على بَغْيًا) ئایه‌تیك له‌ ئایه‌ته‌كانی شیعه‌ (وَلَوْ أَنَّهُمْ فَعَلُوا مَا يُوعَظُونَ بِهِ في علي لَكَانَ خَيْرًا لَهُمْ وَأَشَدَّ تَثْبِيتًا) به‌وه‌ش نه‌وه‌ستاون به‌لكو په‌رتوكێكیان نوسیوه‌ به‌ ناوی (فصل الخطاب فی اثبات تحریف كتاب رب الارباب) مه‌هدی چاوه‌روانكراو (المنتظر) له‌ لای شیعه‌ ناوی (مهدی) (محمد بن الحسن العسكریه‌ ) ئیمامی دوانزه‌یه‌می شیعه‌كانه‌ له‌ لای شیعه‌ له‌ نه‌وه‌كانی حسینی كوری علی كوری ابی طالبه‌ . وه‌ له‌ دایك بوه‌ له‌ سالی 256 هجری وه‌ تا ئیستاش له‌ سه‌ر دونیایه‌ شێنه‌كه‌ی ژێر زه‌مینه‌ له‌ شاری سامه‌ڕاء خۆی شاردۆته‌وه‌ له‌ترسی ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ك بیكوژن . ئه‌مه‌ش له‌ په‌رتوكی (الكافی) و (الغیبه‌) دا هاتوه‌ . كاتێ مهدی ده‌رده‌كه‌وێت له‌گه‌ل ده‌ركه‌وتنی ئه‌و دوو روبار ده‌رده‌كه‌وێت یه‌كێكیان ئاوه‌ وه‌ ئه‌وه‌ی تریش شیره‌. (بحار الانوار) كه‌ مه‌هدی ده‌رده‌كه‌وێت یه‌كه‌م كاری ئه‌وه‌یه‌ كه‌ كه‌عبه‌ی بیرۆز و مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ر بروخێتێت. (بحار الانوار) وه‌ جه‌لده‌ له‌ دایكی ئیمان داران ده‌دات (عائیشه‌ی خیزانی پێغه‌مبه‌ر) جیاوازی نێوان مهدی شیعه‌و مه‌هدی سوننه‌. 1- مهدی له‌لای ئه‌هلی سوننه‌ ناوی (محمد ی كوری عبدالله) یه‌ ، كه‌ ناوه‌كه‌ی وه‌ك ناوی پێغه‌مبه‌ره‌ ناوی باوكی وه‌ك ناوی باوكی پێغه‌مبه‌ره‌، به‌لام مهدی شیعه‌ ناوی (محمد بن الحسن العسكریه‌ ) 2- مهدی له‌لای ئه‌هلی سوننه‌ له‌ دایك بونه‌كه‌ی له‌ دایك بونێكی ئاساییه‌ . به‌ڵام له‌ دایك بونه‌كه‌ی مهدی شیعه‌ له‌ دایك بونه‌كه‌ی زۆر جیاوازه‌ . كه‌ پیش 1150 ساله‌ له‌ دایك بوه‌. 3- مهدی سوننه‌ هه‌موو هاوه‌ڵان و دایكی ئیماندارانی خۆش ده‌وێت ، به‌ڵام مهدی شیعه‌ رقی له‌ هاوه‌ڵان و دایكی ئیماندارانه‌ . 4- مهدی سوننه‌ كار به‌ په‌رتوكی خودا ده‌كات ، به‌ڵام مهدی شیعه‌ كار به‌ ال داوود ده‌كات . 5- له‌ لای سوننه‌ له‌ نه‌وه‌كانی ئیمامی حسنه‌ به‌لام له‌لای شیعه‌ له‌ نه‌وه‌كانی ئیمامی حسینه‌. وه‌ مه‌هدی شیعه‌ خه‌لیفه‌كانی راشدین له‌ قه‌بر ده‌ریانده‌هێنێت و عه‌زابیان ده‌ده‌ات و ده‌یان سوتێنێت . سیغه‌ (المتعه‌) له‌ لای شیعه‌. سیغه‌ ماره‌ برینێكه‌ بۆ جێژوه‌رگرتن به‌بره‌پاره‌یه‌كی دیاری كراو وه‌ به‌كاتێكی دیاری كراوه‌. زانایانی ئه‌هلی سوننه‌ هه‌مویان كۆكن له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ سیغه‌ حه‌لال بو له‌سه‌ر تای هاتنی ئیسلام به‌لام دواتر نسخ كرا وه‌ خودایی گه‌وره‌ حه‌رامی كرد. به‌ڵام شیعه‌ واده‌زانن كه‌ نه‌سخ نه‌كراوه‌ و هه‌ر به‌حه‌لألی ماوه‌ته‌وه‌ . ده‌لێن : (لیس منا من له‌ یؤمن بكرتنا (رجعتنا) ولم یستحل متعتنا) وه‌ به‌وه‌ش رانه‌وه‌ستان به‌لكو هه‌مو ئه‌وانه‌ كافر ده‌كه‌ن كه‌ ئینكاری سیغه‌‌ بكات . (تفسیر منهج القاصدین) وه‌ له‌ لای شیعه‌ جائزه‌ كه‌ پیاو چێژ له‌ منداڵ وه‌رگرێت. (الفروع من الكافی) (التهذیب) له‌ كۆتایی من بروام وایه‌ كه‌ زۆربه‌ی حه‌دیسه‌كانی كه‌ له‌ ده‌رباره‌ی ئیمامی علی و هاوه‌ڵان و ئیمامه‌كانییان حه‌دیس نین و دروست كراوی خۆیانه‌ . ته‌نها بۆ دژایه‌تی كردنی ئه‌هلی سوننه‌یه‌. به‌ڵام ئه‌وان ئه‌وه‌ندی ئه‌هلی سوننه‌ ئه‌هل و به‌یتیان خۆش ناوێت . سه‌رچاوه‌ی سه‌ركی كه‌ لێم وه‌رگرتوه‌: عقائد الشیعه‌ی (محمد بیومی)

0 التعليقات:

إرسال تعليق

Twitter Delicious Facebook Digg Stumbleupon Favorites More